کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات، لەگەڵ سکرتێری گشتیی پارتی مەسیحییەکانی نوروێژ

13:47 - 24 خاکەلێوه 2719

ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوی وڵات، لەگەڵ سکرتێری گشتیی مەسیحییەکانی نۆڕوێژ بەرێز /ئێریک سەلە/ کۆبوەوە. لەو دیدارەدا، بەڕێز "ناسرقادرپوور" باسێکی لەسەر وەزعی کورد بەگشتی و تیرۆرکردنی رێبەران،نوسەران چالاکانی سیاسیی کورد لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و خوێندن و پەروەردەیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کرد کە لە کوردستان کە بە بەرنامەی تایبەت بە سیاسەتی سڕینەوەیی کولتور زمان و ناسنامەی کوردی لە رێگایی خوێندن و پەروەردەوە و سڕینەوەوە کاری لە سەر دەکەن، بەتایبەتی کار لە سەر چینی خوێندکاران،لاوان و ژنان لە سیستیمی پەروەردەو خوێندن و پێشگرتن لە پێشکەوتنی خوێندکاران لە زانکۆکان بەردەوام کۆسپیان بۆ دروست دەکاو بە بیانووی جۆراوجۆر پێش بە پێگەیشتن و خۆپێگەیاندنیان دەگرن. لە کۆتایی‌دا بەرێز "ئێریک سەلە" سکرتێری پارتی مەسیحییەکانی نۆروێژ سپاسی بەرێز ناسرقادرپووری کرد و پێ ڕاگەیاند ئێمە هەمیشە خۆمان بەدۆستی گەلی کورد زانیوەو کاری زۆریشمان بۆ مافە ڕەواکانی کورد کردوەوە، بەردەوامیش دەبین.