کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت

19:35 - 25 خاکەلێوه 2719

لە ناوچەی کاڵەشینی رەبەت برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کوردستان ماڵاوای لە ژیان کرد. بە پێی ‌هەواڵێک کە لە ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە کاک عەبدوڵڵای خەندانی برای شەهید بایز خەندانی خەڵکی گوندی نواوێی کوردپەروەر ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا بە نەخۆشیکی کوت و پڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد. عەبدوڵلای خەندانی لە ئامێزی گەرمی بنەماڵەیێکی زەحمەتکێش و تێکۆشەری حیزب خۆشەویستدا گەورە ببوو و لە گەڵ یەکەم هەنگاوەکانی ژیانی لە ناوە باوەشی پڕ لە خۆشەویستی مام حەمەکەی باوکی و دایە ئاماندا بە رەوڕەوی کوردایەتی پێیگرتن و لە ماوەی ژیانیدا هەموو کات وەک خەمخۆرێکی دیاری گەلەکەمان خەمی لە ئازاری گەلەکەی دەخوارد و هەنگاوەکانی بە جێ هەنگاوەکانی برای شەهیدی کاک بایز خەندانی دا هەڵدێنایەوە. کاک عەبدوڵلای خەندانی جێی باوەری کادر و پێشمەرگەکانی هێزی زمزیران و کۆمیتە شارستانی ڕەبەت بوو و بۆ زۆر کاری جۆراوجۆر لە وجوودی کاک عەبدوڵلا کەڵک وەرگیراوە. شایانی باسە کە برا گەورەی کاک عەبدوڵڵا شەهید بایز خەندانی لە ساڵی ١٣٥٨ ی هەتاویy چەکی پێشمەرگایەتی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا لە شان کرد و تا کاتی شەهید بوونی چەندین جار زۆر بە سەختی بریندار بوو، هەموو جارێک دوای سارێژ بوونەوەی برینەکانی بە گوڕتر لە پێشوو دەهاتەوە نێو سەنگەر خەبات و تێکۆشان، بە هۆی قارەمانەتی و فیداکاریی شەهید بایز لە مەیدانی خەباتی بە کردەوەدا بەرپرسایەتیی نیزامی پێ سپێرداروە و لە ماوەی خەبات و تێکۆشانیدا بەشداریی دەیان عەمەلەیاتی گەورە و بچووکی کردووە، بەداخەوە لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویدا لە شەڕێکی قورس لە نێوان هیزی زۆروبۆری دوژمن و هێزی پێشمەرگەدا لەگەڵ سێ هاورێی دیکەی لە گوندی کەڵەکاوێ شەهید بوون.