کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخرانی لاپەڕەکانی قاسم سولەیمانی و سپای پاسداران لە لایەن "ئنیستاگرام"ەوە

21:23 - 27 خاکەلێوه 2719

تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لاپەڕەکانی سپای پاسداران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی داخست. بەدوای بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەلایەن دەوڵەتی ئامریکاوە ، کۆمپانیای ئینستاگرام لاپەڕەکانی سوپای پاسداران و قاسم سولەیمانی داخست. ڕۆژی دووشەممە 25خاکەلێوە سوپای پاسداران بە شێوەی فەرمی بە لیستی تێرۆریزمی ئامریکا زیاد بوو. پێشتریش "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەرنامەی تلەڤزیۆنی "فاکس نیووز" ڕایگەیاندبوو کە قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران تێرۆریستە و لە ئاستی کەسێکی وەکوو " ئەبوبەکر بەغدادی" ڕێبەری گروپی تێرۆریستی داعش دایە و چەندین جاریش لاپەڕەی ئینستاگرامی قاسم سولەیمانی لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە داخراوە. هەروەها ئنیستاگرام ، لاپەڕەی عیزەتوڵڵا زەرغامی بەرپرسی پێشووی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی کە دەستی باڵای لە سانسۆر ڕاستییەکانی نێوخۆی ئێران هەیە داخست و، بڕیار ئەو گەمارۆیە سەرجەم لاپەڕەکانی دەنگ وڕەنگی ئێرانیش بگرێتەو