کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری ھەیئەتێکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لەوڵاتی دانمارک لە پانێلێکی کراوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی دانمارک

16:38 - 11 جۆزەردان 2719

ڕۆژی ھەینی ٣١مانگی مەی ٢٠١٩ زایینی کە لە لایەن ئینسیاتیفا کورد لە دانمارک و کۆمکار بۆ ھەردوو بەربژێری داھاتووی پەڕلەمانی دانمارک حەلیمە ئۆغوز و سەردار بەنلی، کە ھەردووکیان خەڵکی باکوری کوردستانن و لەسەر لیستی حیزبی سۆسیالیستی خەڵک ( SF ) خۆیان پاڵاوتووە بۆ پەڕلەمانی داھاتووی وڵاتی دانمارک، کۆبوونەوەیەک رێکخرا. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە فەرمی بانگھێشتی ئەوپانێلە کرابوو بۆ خستنە ڕووی داواکارییەکانی گەڵی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کار کردنی پارتی ناوبراو لە سەر داوا و مافە رەواکانی گەلەکەمان. ھەیئەتی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە سەرپەرشتی رەحیم خالیدنژاد بەرپرسی کۆمیتە و ھاوڕێیەتی ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیتە بەشداری رێورەسمەکە بوون و توانیان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان لەمەڕ کێشەو ئارێشەکانی گەڵی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کابینەی پێشووی وڵاتی دانمارک بەڕێز “ ویلی سۆندێل “ ئەندامی کارای پارتی ( SF ) بێننە بەرباس و هاوکات پشتگیری خۆیان بۆ ئەندامانی کوردی پالێوراوی ئەو پارتە رابگەیەنن. شایانی ئاماژە پێکردنە پارتی ناوبرا پارتێکی چەپ و نوێخواز و لەھەمان کاتیش دا بەدەم کێشەی پەنابەران و بە تایبەت گەلی کوردەوەیە.