کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپەینی" نا بۆ کڕینی کەل وپەلی تورکی"

16:14 - 15 خەزەڵوەر 2719

خەڵکی دەروەست و نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵوێستێکی دیکەدا ئەو پەڕی خەمخۆری خۆیانیان دەربڕی. پاش هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژواوای کوردستان خەڵکی بە هەست و هەڵوێستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە بە هاتنە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەربڕین پاڵپشتی خۆیانیان لەو بارەوە دەربڕی. لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر هێرشی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان و خەمساری نێونەتەوەیی کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بە ڕێکخستنی کەمپەینێک لە ژێر ناوی" نا بۆ کڕینی کەل‌وپەلی تورکییە" هەڵمەتی بایکۆت کردنی کەلوپەلی تورکی‌یان دەست‌پێکرد. ئەو کەمپەینە بە خێرایی باشووری کوردستانیشی گرتەوەو بەشێکی بەرچاو لە بازرگان و دووکانداری کورد لە هاوردەکردنی کەل و پەلی تورکی خۆیان بواردوە. شایانی باسە چالاکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنیی کورد لە توڕەڤکۆمەڵایەتییەکان بە پێک‌هێنانی "کەمپەینی نا بۆ کڕینی کەل وپەلی تورکیە" کاریگەرییان هەبووەو تەنانەت سنوورەکانی کوردستانیشی تێپەڕ کردووە و کەسایەتیی ئەدەبی و فەیلەسۆفی ناوداری ئەمریکایی "نووام چامسکی" پشتیوانی خۆی لەو کەمپەینە دەربڕی. جێیگەی ئاماژەیە کە بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری پێوەندی‌دار لە چالاکییەکانی خۆیاندا بەردەوامن.