کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرکردنی پشکێنەری ئاژانسی وزەی ناوکی لە ئێران

16:41 - 16 خەزەڵوەر 2719

یەکێک لە پشکێنەرەکانی ڕێکخراوی ئاژانسی وزەی ناوکی کە بۆ پشکنین و چاوەدێری لە ئێران بوو، ماوەیەکی کورت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و لە ئێران دەرکرا. ئەو پشکێنەرەی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ئەرکی پشکنینی ناوەندەکانی وزەی ڸناوکیی ئێران و چاودێری کردنی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە و لەلایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناوکییەوە ئەرکی پێسپێردراوی خۆی جێبەجی دەکرد. ناوبراو بۆ ماوەیەک لە ئێران دەسبەسەر کرابوو و ناسنامە و پاسپۆرتەکەی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕاگیرابوو و سەفەری بۆ ادەرەوەی ئێران لێ قەدەغە کرابوو. ئەو کارمەندە دوای ئازادبوونی لە زیندان، لەو ۷وڵاتە دەرکرا و ڕەوانەی ڤییەن کرایەوە. لەپێوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا و بڕیارە کۆبوونەوەیە٥۶ک لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی وزەی ناوکیدا پێکبێ. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم بۆتە کێشە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەر جارە بەشێوەیەک دەکەوێتە بەر ڕەخنە و گازەندەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و دوور لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان درێژە بە سەرپێچییەکانی دەدا و هەمیشە هەڵسوکەوتەکانی دەبنە جیی گومانیه دەوڵەتان و ڕێکخراوە پێوەندیدارە جیهانییەکان و بەشیوەیەکی نائاسایی درێژە بە سیاسەت و کردەوەکانی خۆی دەدا.