کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوسییەکانی یەمەن نەخۆشخانەیەکی پزیشکانی بێسنووریان بۆمباران کرد

16:44 - 16 خەزەڵوەر 2719

شەوی ڕابردوو حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێ، نەخۆشخانەیەکی پزیشکانی بێسنووریان بۆمباران کرد. حوسییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو نەخۆشخانەی پزیشکانی بێسنووریان لە شاری "ئەلمەخا" لە باشووری یەمەن بۆمباران کرد و لە ئاکامدا چەند کەس کوژران و بریندار بوون و زیانێکی زۆریش بە نەخۆشخانەکە گەیشت. دوای بۆمبارانی نەخۆشخانەکە کە بێ بەرانبەر چارەسەری نەخۆش و بریندارەکانی تێدادەکرا، داخرا. شایانی باسە کە حوسییەکانی یەمەن لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان پێدەدرێ و بە چەکوچۆڵی ئێرانی هێرش دەکەنە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەتی یەمەن و عەڕەبستان. حوسیەکانی یەمەن و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش ئەو هاوکارییە ناشارنەوە و تا ئێستا ئەو پشتیوانییە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ حوسییەکان بەردەوامە و ڕێژیمی ئاخوندەکان دوژمنایەتییەکی قوڵی خستۆتە نێو خەڵکی یەمەن و بە بیانووی شیعەگەری خەڵکی یەمەنی بەگژ یەکدا کردووە و تا ئێستا خەڵکێکی زۆر لەو شەڕە ماڵوێرانەدا کوژراون و بریندار بوون و وێرانییەکەی زۆر بەسەر وڵاتی یەمەن هاتوە.