کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناساندنی کتێبێکی نوێ لە شاری مەهاباد

16:47 - 16 خەزەڵوەر 2719

کتێبێکی نوێی بەرهەمیی نووسەری مەهابادی بە ناوی "کڕوکاش" لە شاری مەهاباد پەردەی لەسەر لادرا. ئەو کتێبە کە لە نووسینی قادر قادری، نووسەری چالاکی مەهابادییە، ئەمڕۆ لە ساڵۆنی "ئامفی تێئاتر"ی شاری مەهاباد بە بەشداریی کۆمەڵێک نووسەر و شاعیر پیشاندرا و کەوتە بەردەستی هۆگرانی فێربوون و کتێب و خوێندنەوە. ئەو کتێبە بە ناوی کڕوکاشە و چۆنیەتیی ژیانی نووسەر باس دەکا. قادر قادری نووسەری ئەو کتێبە، تا ئێستا ١٥ بەرهەمی دیکەی چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ناوبراو لەدایکبووی شاری مەهابادە و ماوەی چەند ساڵە لە بواری هۆنراوە و نووسین بەردەوامە.