کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاری تەبلیغی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزب

13:45 - 22 خەزەڵوەر 2719

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی "کوردستان و کورد" گەیشتوە، شەوی ڕابردوو ٢١ لەسەر ٢٢ی خەزڵوەر، بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆنگرەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ چالاکیی تەبلیغیان ئەنجامدا و خۆشحاڵی خۆیان بە کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرە دەربڕی. ئەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغیان تێدا ئەنجامدراوە، بریتین لە: سەر ڕێگای پردی نەڵۆس، چەپەراوێ، سەر ڕێگای سینگان بۆ شنۆ، ڕێگای هێیە بۆ میراوێ و چەند شوێنێکی تر. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبەکەمان، دەستخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان لە کارەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.