کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی ئەندامانی حیزب لە سنە بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٧ی حیزب

15:55 - 23 خەزەڵوەر 2719

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی "کوردستان و کورد" گەیشتوون، بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تەوابوونی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان خۆشحاڵیی خۆیان بەم بۆنەوە ڕاگەیاندوە و لە چەند ناوچەیەکی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامداوە. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە سنەوە بە دەستمان گەیشتوون، ئەندامانی حیزب بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە چالاکی تەبلیغییان ئەنجامداوە و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی نووسراوە، هەست و خۆشحاڵی خۆیان لەم پێوەندییەدا دەربڕیوە. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی "کوردستان و کورد"ەوە دەستخۆشی و سپاسی خۆمان ئاراستەی ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی سنە و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان لە کار و ئەرکەکانیاندا بۆ بەئاوات دەخوازین.