کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی تەشکیلاتی نێوخۆی وڵات بۆ کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان

17:20 - 25 خەزەڵوەر 2719

ئەندامان و لایەنگرانی تەشکیلاتی نهێنی لەنیوخۆی وڵات بە سەدان پەیامی پیرۆزباییان ڕەوانەی کۆمیسیۆنی تەشکیلانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کردووە. بەدوای ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان" کۆنگرەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان" ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەنێوخۆی وڵات بە نووسینی دروشم و بلاوکردنەوەی تراکت و بلاوکراوە و ناردنی پەیام بۆ کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان لە سەرکەوتنی کۆنگرە دەربڕی و پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ڕێبەرایەتی حیزب کرد. ئەندامانی تەشکیلاتی نێوخۆ لە پەیامەکانیاندا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕی، پەیمانیان لەگەڵ حیزب و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان نوێکردۆتەوە کە تاسەر ئەندامێکی بەئەمەگی حیزب و ڕێبواری ڕیگەی پیرۆزی شەهیدان بن و بەگوڕتر لە جاران دریژە بە کاروتێکۆشان بدەن. لەبەشیک لە پەیامەکاندا سپاسی هەوڵ و تێکۆشان و ماندوویی نەناسی ڕێبەرایەتی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی حیزبیان کردووە و پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ڕێبەرایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرە کردووە و سەرکەوتنیان لە ئەرکی تازەیاندا بۆ بە ئاوات خواستوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە سپاس و دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی دڵسۆز و تێکۆسەری حیزب لەناوخۆی وڵات دەکەین و هیوامان سەرکەوتن و سەرفرازیانە لە بەڕێوەبردنی کار و ئەرکەکانیاندا.