کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی پێوەندیەکانی حیزبی شیوعی کوردستان لە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزب لە هەولێر

14:47 - 5 سەرماوەز 2719

ڕۆژی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٥/١١/٢٠١٩ زاینی هەیئەتێکی پێوەندییەکانی "حیزبی شیوعی کوردستان" سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی "حیزبی دێموکراتی کوردستان"ی لە هەولێر کرد کە پێکهاتبوون لە بەرێزان هاورێ ئومید و هاوڕی هاوتا و لە لایەن شاندی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبەوە بە سەرپەرستی خالید وەنەوشە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. لە سەرەتای ئەم چاوپێکەوتنەوە دا شاندی حیزبی شیوعی کوردستان بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ١٧ حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی خۆیان و سەرکردایەتی حیزبەکەیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان راگەیاند و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و باسێکی گەرمیان لە مەڕ پێوەندی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزب شیوعی کوردستان کرد. نوێنەری حیزبی دێموکراتیش ئاوڕێکی وردی لەم پێوەندییە و هەروەها بارودۆخی ئەم دوایانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دایەوە، تێڕوانینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە مەڕ خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایانەی خەڵکی ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستانی بەتایبەتی خستە بەر باس. لە درێژەی ئەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا هەر دوولا کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵ و دەستتێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان هێنایە بەر باس. لە کۆتایی دا هەر دوو لایەن پێداگرییان لە سەر دۆستایەتی هەمیشەیی و درێژەپێدان بەم چاوپێکەوتن و دیدارانە کردوە.