کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی پارتی شەپێلا پاشەرۆژی کوردستانی سووریە لە نوێنەرایەتیی حیزب لە هەولێر

06:00 - 7 سەرماوەز 2719

سەر لە بەیانی رۆژی ٥/٩/١٣٩٨ بەرامبەر بە ٢٦/١١/٢٠١٩ زاینی هەیئەتێکی پێوەندییەکانی پارتی شەپێلا پاشەرۆژی کوردستانی سوریە بە سەرپەرستی سلێمان عەباس سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێریان کرد. و لە لایەن شاندی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبەوە بەسەرپەرستی خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوندی حیزب شاندی هاوڕێی بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا. لە سەرەتای ئەو چاوپێکەوتنە دا شاندی پارتی شەپێلا پاشەرۆژ بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ١٧ حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی خۆیان و حیزبەکەیان و هەڤاڵ ڕێزانی سەرۆکی پارتەکەیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان راگەیاند و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی ، و پشتیوانی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان دووبارە کردەوە. نوێنەری حیزبی دێموکراتیش ئاوڕێکی وردی لەم پێوەندییەدا و هەروەها رەوت و بارودۆخی ئەم دوایانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دایەوە، تێڕوانینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مەڕ خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایانەی خەڵکی ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستانی بەتایبەتی خستە بەر باس. لە درێژەی ئەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا هەر دووکلا کۆمەڵێک باسی تایبەت بە هێزەکانی کوردستانی رۆژاوا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵ و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان هێنایە بەر باس. شایانی باسە کە هەر دوو لایەن بە پێویستیان زانی کە لە کاتە هەستیارەکاندا هێزەکانی کوردستان بە گشتی بە هانای یەکەوە بچن و پاڵپشت و یارمەتی دەری یەکتری بن، بە مەرجێک کە لە خانەی دەخاڵەتکردن لە کاروبار و ئیدارەی بەڕێوەبەری یەکتر نەکەن. لە کۆتایی دا هەر دوو لایەن پێداگرییان لە سەر درێژەپێدان بەهاوکاری وهاوخەمی یەکتر وچاوپێکەوتنەکان دا کردەوە.