کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هاوسەرۆکەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

23:31 - 3 رەشەمه 2719

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەیان کردوە. لە بەشێک لە پەیامەکەی کاک خالید عەزیزی‌دا هاتوە کە "هیوادارم ئەرک و بەرپرسایەتیی نوێی ئێوە بەڕێزان یارمەتیدەری ئیدارەی باشتری هەرێمی کوردستان و، پاراستنی یەکڕیزی و برایەتی و هۆی ئاشتی و تەبایی پتری هێزە سیاسییەکانی کوردستان بێت." دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە: بەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان! لەگەڵ ڕێز و سڵاو! بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە بەڕێزان بۆ پۆستی هاوسەرۆکیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزباییتان لێدەکەم. هیوادارم ئەرک و بەرپرسایەتیی نوێی ئێوە بەڕێزان یارمەتیدەری ئیدارەی باشتری هەرێمی کوردستان و، پاراستنی یەکڕیزی و برایەتی لە هەرێم و هەروەها هۆی ئاشتی و تەبایی پتری هێزە سیاسییەکانی کوردستان بێت. جارێکی دی هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە بەڕێزان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاوات دەخوازم. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان خالید عەزیزی 20/2/2020