کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگردانی به ‌ئه‌نقه‌ستی ژینگه‌ی مه‌ریوان له‌لایه‌ن کەسانی نه‌ناسراوەوە

15:57 - 1 جۆزەردان 2721

چەند کەسی نەناسراو ئاگریان لە دارستانەکانی ئاواییەکانی "بەیەڵە و لەنجاوا"ـی مەریوان بەرداوە و بەو هۆیەوە ژینگەی ئەو ناوچەیە خوسارێکی زۆری پێگەیشتووە. لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی نێوان ئاواییەکانی "بەیەڵە" و "لەنجاوا"ـی سەر بە شاری مەریوان ڕوویداوه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و ئەندامانی نەنجومەنی ژینگەپارێزی "سەوزی چیا" ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە و کۆماری ئیسلامی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە هیچ هاوکاری و یارمەتییەکی نەداون. بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە بە مەبەستی داگیرکردنی ئەو شوێنە ڕوویداوە. جێی ئاماژەیە کە هەموو ساڵێک له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین به‌كرێگیراوانی ڕێژیم، له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ بیانووی هه‌بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاگر لە دارستانەکان و ژینگەی کوردستان بەردەدەن.