کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهید‌بوونی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا

16:06 - 1 جۆزەردان 2721

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی خۆی لە تێکهەڵچوونی چەکداری ئەو حیزبە لەگەڵ هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسداران پشتڕاست کردەوە. بە پێی ڕاگەیەندراوێک کە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونە کە لە جادەی نێوان مەهاباد و بۆکان لەنێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران هاتووەتە ئاراوە، پێشمەرگەیەک بە ناوی "ئەنوەر نەسیری چیانە" ناسراو بە (سمکۆ مەحمەڵ) و ئەندامێکی ڕێکخستنی نهێنی ئەو حیزبە کە وەکوو "پیشمەرگەی شار" ناسراوە، بە ناوی "سوهراب خەدیری‌پوور" خەڵکی مەهاباد شەهید بوون. لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە چەند ئەندامی سپای داگیرکەری پاسداران کوژراون و باقیی پێشمەرگەکان شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێهێشتووە و بەپێی زانیارییەکان لە ئاکامی ئەو دوو تێکهەڵچوونەدا ٣ ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات و ٢ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.