کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای بەندکران و دوورخستنەوەی دەسبەسەرکراوێکی سیاسیی کورد

15:34 - 5 جۆزەردان 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی "سەید محەممەد حوسێنی" کە چوار ساڵە دەسبەسەرە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکران و دوورخرانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری "نەغەدە" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی "جەوادی" سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێی بەسەردا سەپا. جێی ئاماژەیە کە سەید محەممەد حوسێنی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە و حوکمەکەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدەوە بە فەرمی پێڕاگەیەندراوە. ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بووە و مانگی بەفرانباری ٩٦ی هەتاوی، پاش وازهێنان لە ئەندامەتی ئەو حیزبە، گەڕابوویەوە بۆ شاری نەغەدە.