کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتنی کۆڵبەرێک لە بەرزایییەکانی سنووری سەرپێڵی‌ زەهاو

02:38 - 7 جۆزەردان 2721

کۆڵبەرێک لە بەرزایییەکانی سنووری سەرپێڵی‌ زەهاو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەناو سنوورپارێزی کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاو نیوز)، ڕۆژی چوارشەممە، ۵ی جۆزەردانی ١۴٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شارستانی سەرپێڵی زەهاو، بە ناوی قوباد ڕەحمانی، ٢٨ ساڵە، لە بەرزاییەکانی "تەنگی حەمام" سەر بە سەرپێڵی زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئانقەستی هێزە بەناو سنوورپارێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکان، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و گیانیان لێ‌ئەستاندووە.