کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دڵسۆزێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ڕەبەت

15:48 - 13 جۆزەردان 2721

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دۆستی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد. ڕۆژی ١١ی جۆزەردان کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویست حاجی حوسێن ڕەحمانی خەڵکی گوندی هەنداوێ لە ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد. ناوبراو کەسێکی کوردپەروەر و دۆست و لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو ، حاجی حوسێن جیا لە خۆشەویستیی حیزبی دێموکرات جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و لە چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی خەڵک ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، پێویستە بگوترێ برایەکی حاجی حوسێن بە ناوی بایز ڕەحمانی پێشمەرگە و تێکۆشەری فیداکاری حیزبەکەمان بوو کە بە داخەوە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە. لەلایەن ناوەندی رایگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسووکاری حاجی حوسێن ڕەحمانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.