کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی هاونیشتمانییەکی خەڵكی شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم

15:17 - 15 جۆزەردان 2721

حەسەن ئاقالە، هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری شنۆ گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کورستان،( چاونیوز)، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۱۴ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناو شاری شنۆ بە ناوی "حەسەن ئاقاله" ناسراو بە "حەسەنە کەوڵە" تەمەن ۴۵ ساڵ بە هۆی ڕاودوونان له ناو شاری شنۆ له لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژی لێدەکەن و گیانی لە دەستدەدا.