کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا

14:54 - 16 جۆزەردان 2721

کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری پاوە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی بە ساڵاچووی خەڵکی نەوسوود بە ناوی "وەهبی فەتاحی" لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی شوشمێ سەر بە شاری نەوسوود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا. جێگای ئاماژەیە کە کوڕێکی وەهبی فەتاحی بە ناوی ئەشکان فەتاحی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە کاتی کۆڵبەریی لە سنوورەکانی شوشمێ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەستدا.