کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کەم و بێ وێنەی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا

15:12 - 29 جۆزەردان 2721

سەرەڕای داواکارییەکانی بەرپرسانی ڕێژیم و پارانەوەی خامنەیی لە خەڵک بۆ هەتنە سەر سندووقەکانی دەنگدان لە ئێران بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتیی زۆر، خەڵک بە کەمیی لە هەڵبژاردنەکانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریدا بەشدارییان کرد. بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە لە رێگای گرتە ڤیدیۆیی و وێنەکانەوە بە دەستی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، بە پێچەوانەوی ئامارە دوور لە ڕاسیتییەکانی ڕێژیم، ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ڕێژیم لە ئێراندا، سەرەڕای پڕوپاگاندەکانی بەرپرسانی ڕێژیم و گوشار بۆ سەر خەڵکی هەژار و بە زۆرملی هێنانی بەشێک لە خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران و بە تایبەتیی خەڵکی کوردستان، لە ماڵەکانیان مانەوە و نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەمجۆرە دەنگدانیان بایکۆت کرد. هەرچەندە ڕێژیمی ئێران بۆ مانەوە و ڕەوایەتیی‌دان بە نیزامەکەی و هێنانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، چەند خولێکە کە هەڵبژاردنی شۆرای گوند و شارەکانی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا تێکەڵ کردووە بۆ ئەوەی کە نیشان بدا خەڵک بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان دەکەن، بەڵام سەرەڕای هەموو پیلان و چەواشەکارییەکانی بەرپرسانی ڕێژیم، خەڵک بە شێوەیەکیی زۆرکەم لە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەدا بەشدارییان لە شانۆی هەڵبژاردنەکان کردووە.