کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە

15:04 - 1 پووشپەڕ 2721

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا. ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەزیز محەممەدزادە" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی "قەزەڵ ئەرخ"ی شاری ماکۆ لە سنووری چاڵدێران بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە گیانی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئەرتشی تورکیە ئەو کۆڵبەرەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دەیکە داوەتە بەردەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی عەزیز محەممەدزادە. جێی ئاماژەیە کە تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی شاری وان کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ی زایینییەوە لانیکەم ٣ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی تورکیە کوژراون و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.