کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی ئەنجومەنی پاژینی بانە بۆ پاراستنی ژینگەی ئەو ناوچەیە

14:47 - 2 پووشپەڕ 2721

ئەنجومەنی پاژینی بانە داوا لە خەڵکی ناوچە و لایەنە پێوەندیدارەکان دەکا سەبارەت بە تێکدانی ژینگەی کوردستان بێدەنگ نەبن و هەڵوێست بگرن. ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەنجومەنی پاژینی بانە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٢٠ ڕیشەی دار بەڕوو لەلایەن کەسانی هەلپەرەست بڕدراون کە تەمەنی ئەو دار بەڕووانە دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠ساڵ تا ٣٠٠ ساڵ و لە کاتێدا لەو کەسانە کە هۆکاری بڕینی ئەو دار بەڕوانەن پرسیومانە بەو پەڕی بێ‌ڕێزییەوە وڵامیان داوەتەوە و پاساویان بۆ ئەو کارەی خۆیان هێناوەتەوە. بەهۆی نەبوونی هێزی کارا و بە توانا لەو شوێنانە بەداخەوە ئێمە دەبێ هەموو ڕۆژێ چاوەڕوانی کارەساتی لەو چەشنە بین. پاژین بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە ناوی ئەو کەسانە بە خەڵکی بە گشتیی و ژینگە دۆستان بە تایبەتیی ڕابگەیەنێ و لەلایەکی دیکەوە ڕووی قسەی ئێمە لە بەرپرسان و ناوەندە پێوەندیدارەکانە لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا بێدەنگ نەبن.