کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی کورد لە شنۆ

14:49 - 2 پووشپەڕ 2721

بەنکراوێکی سیاسیی پێشووی کورد بەناوی "لوقمان عەزیزی" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، لوقمان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوویان دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە. لوقمان عەزیزی، ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شنۆ سزای ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا کرابووە ٥ ساڵ بەندکران و هەشت ساڵیش بەندکرانی هەڵپەسێراو.