کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و بریندار بوونی ٥٣ کۆڵبەر لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا

14:54 - 2 پووشپەڕ 2721

لە ڕۆژی نەورۆزەوە هەتا کۆتایی بەهار لانیکەم ٥٣ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٥٣ کۆڵبەرە ١٥ کەسیان کوژراون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی ماکۆ، سنە و کرماشان بە تەقەی سەرەڕۆیانە گیانیان لە سێ هاووڵاتیی کورد ئەستاندووە. کوژران و برینداربوونی ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.