کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی لانیکەم ١٥ کەس لە کوردستان بە تەقینەوەی مین

15:12 - 2 پووشپەڕ 2721

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە ١٥ قوربانیی لێ‌کەوتۆتەوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٧ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز" لەو ٧ قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بریندار و نقوستان بوون. جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. بەپێی زانیارییەکانی "چاونیوز" لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.