کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی دەڤەری مەریوان

15:16 - 2 پووشپەڕ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کازێوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی سنووری مەریوان لە سنووری "تەتە" ڕاستەوخۆ تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دەدا. ئەو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی "هەورامان"ـە و ناوی "فەهمین ڕۆستەم زادە" بۆ "چاونیوز" نێرداروە.