کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی حیزب و ڕێکخراوە ئێرانییەکان بۆ تێرۆری شەهید مووساباباخانی

15:20 - 18 گەلاوێژ 2721

بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە ئێرانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماریئیسلامیی ئێران بە ناردنی پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی جیاجا وێڕای مەحکوومکردنی ئەوجینایەتە هاوخەمیی خۆیان لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕی. پاش تێرۆرکردنی ئەندامی کۆمیتە ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەهید مووسا باباخانی لە شاری هەولێر، بەدەستی چەپەڵی تاریکپەرەستانی دژە مرۆڤ و ئازادیی، کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنەسیاسییەکانی ئێرانیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ناردنی پرسەنامە و هاوخەمیی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان، جینایەتی تێرۆری شەهیدمووسا باباخانی بەدەستی شەمشەمەکوێرەکانی تاریکیی لە شاری هەولێریان مەحکووم کرد و خوازیاری بەسزا گەیاندنی تاوانباران و تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی بوون و جەختیان لەسەر خەباتێکی یەکگرتو و هاودەنگیی هەموو هێزەسیاسییە ئێرانییەکان بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە نگریس و تێرۆریست پەروەرە کردەوە، پەیامی بەشیک لەو حیزب و لایەنە سیاسییانە کە تا ئێستا بە دەستمان گەیشتووە بریتین لە سازمانی موجاهێدینی خەڵکی ئێران،شۆرای هاوئاهەنگیی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ئێرانی فیدراڵ،حیزبی بەلووچستان(ڕاجی)، شۆرای ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران،حیزبی خەڵکی بەلووچستان،شۆرای کاتیی سوسیالیستەکانی چەپی ئێران، هاوپێوەندیی بۆ ئازادی و بەرابەریی لە ئێران،شۆری دێموکراسی خوازان،کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ.