کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕونی چارەنووسی هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان

15:30 - 18 گەلاوێژ 2721

چارەنووسی هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان کە ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەسبەسەر کرابوو ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتی(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) "چاونیوز"، هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان کاتژمێری ٤ی بەربەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی گەلاوێژی ۱۴۰۰، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی وەستا "عەلی عەزیززادە" و دەسبەسەریان کردووە. هێزەکانی ئیتلاعات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی وەستا عەلی دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی ناوبراو وەک موبایل و هەروەها کۆمپیوتێر و لەبتابی ماڵەوەیان داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. وەستا عەلی عەزیززادە ۵۲ ساڵی تەمەنە، کەسێکی وەرزێرە و پاش ١٠ ڕۆژ لە گیرانی و، سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی ناسیاوانی تا ئێستا ڕوون نییە بە چ هۆکارێک گرتوویانە و لەکوێ بەند کراوە.