کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣ چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدان

15:35 - 18 گەلاوێژ 2721

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە گوندەکانی نییەر، تەنگیسەر، شیان و هەمرۆڵە سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ لە شاری سنە، ئەم چالاکانە هێشتا دەسبەسەرن و بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاردان. کاوە مینبەری، شێرکۆ مینبەری، پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر، ئارەش ئەحمەدی، ئەمیر ڕەزایی و ئارام مورادیان خەڵکی گوندی تەنگیسەر، ئەحمەد عەزیزی، زاگرۆس عەباسی، نەجات عەزیزی و بێهزاد محەممەدی خەڵکی گوندی شیان و ئیبراهیم تاریمورادی خەڵکی گوندی هەمرۆڵە، ئەو کەسانەن کە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەسبەسەرن. ئەم ١٣ هاووڵاتییە کە ١١ کەسیان زیاتر کە ١٠٠ ڕۆژە لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاردان هەتا کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی بەسیجی ناوچەکە وە ئەستۆی خۆیان بگرن و دان بەوەدا بنێن کە سەر بە حیزبێکی دژبەری ڕێژیمی ئێرانن و لەو حیزبە چەکیان وەرگرتووە. ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی ئەم کەسانەی لە گوندی تەنگیسەر ڕاگەیاندووە کە ئەو شتەی کە ئێمە دەمانهەوێ دەبێ کوڕەکانتان دانیپێدا بنن تا وەکوو ئازادیان بکەین، هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات بە چالاک کردنی ئێکاونتی ئەو کەسانە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان هەوڵ دەدا کەسانێک بخاتە داوی خۆیانەوە و هەر لەم پێیوەندییەدا دوو کەسیان دەسبەسەر کردووە.