کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە بۆکان و پیرانشار

05:43 - 20 گەلاوێژ 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)،ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی “ڕەشید ڕەحیمی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا. هەروەها لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەک بەناوی “بەهائەدین مستەفانیژاد” خەڵکی ئاوایی “بەرکەمران”ـی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراوان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.