کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی پەیامە هاوخەمییەکان لە لایەن حیزبە سیاسییەکانەوە،بە بۆنەی تێرۆری کادرێکی ڕێبەری حیزب بەردەوامە

05:45 - 20 گەلاوێژ 2721

حیزبی تەزامنی دێموکراتیکی ئەهواز، پارتی دێموکراتی کوردی سووریە و دەستەی کارگێڕیی کوردستان تریبووناڵ، بەبۆنەی تێرۆری کاک" مووسا باباخانی" ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پەیامگەلێکی جیا جیای هاوخەمییان بڵاوکردەوە. سێ حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی و مەدەنی بە ناوەکانی حیزبی تەزامۆنی دێموکراتیکی ئەهواز، پارتی دێموکراتی کوردی سووریە و دەستەی کارگێڕی کوردستان تریبووناڵ، لە پەیامگەلی جیاجیادا وێڕای مەحکووم کردنی تێرۆری کاک " مووسا باباخانی" ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریستی ئێرانەوە، ڕایانگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بە درێژایی ٤٣ساڵ دەسەڵاتداریی بەردەوام هەوڵیداوە چ لە نێوخۆ وچ لە دەرەوەی وڵات جیابیران و ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنە دژبەرەکانی ئەو ڕێژیمە تێرۆر بکا.