کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەبۆنەی تیرۆری مووسا باباخانی

05:53 - 20 گەلاوێژ 2721

١٠ی ئاگوست، ٢٠٢١ خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێز سکرتێری گشتی، هەڤاڵی هێژا، ئێمە بە بیستنی هەواڵی تێرۆری قیزەونی کاک موسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی ئێوە، لە حەوتووی ڕابردوو لە هەولێر، گەلێک دڵگران بووین و بەتوندی ئیدانەی دەکەین. من دڵنیام کە دڵسۆزیی ئەو بۆ گەلەکەی و بەشداریی ئەو لە کاری حیزبی دێموکراتی کوردستان دا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە یادی هەڤاڵانی دا دەمێنێتەوە و ڕێزی لێ دەگیرێت و، میراتی ناوبراو هەرمان دەبێ و دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ خەڵکی دیکە. بە ناوی خۆمەوە و لە لایەن بنەماڵەی سیاسیی جیهانیی ئینتەرناسیۆنال سۆسیالیست، سەرەخۆشی ڕاستگۆیانە پێشکەش بە بنەماڵەکەی، هەڤاڵانی و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەم. لەگەڵ رێزی برایانە، لوئیس ئەیالا سکرتێری گشتی