کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە پاوە و سنە

15:05 - 26 گەلاوێژ 2721

دوو هاونیشتمانی لە شارەکانی سنە و پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ‌ هۆکار دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، چالاکێکی مەدەنی بەناوی “ئەمیر هوشمەند” خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا. هەروەها لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری پاوە بەناوی “فریا بێهنام” دەسبەسەر دەکەن. تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گرتنی ئەو دوو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.