کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ١٥ کەس لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە

15:20 - 20 خەرمانان 2721

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیم لە مەهاباد ١٥ کەسیان لەو شارە دەسبەسەر کردووە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد ١٥ هاووڵاتی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەس لەوانەی کە دەسبەسەر کراون بە ناوەکانی ئاکام سەرکانی، محەممەد سیاقۆڵ، شۆڕش کوورانی، موختار نەبی، ڕەحمان دان زی، مەحموود یاڵاچاکی، جەلال گامێشانی و فەرهاد ڕەحیم مەلا، ئاشکرا بووە. ئەم هاووڵاتییانە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی قەزایی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵیان دراوە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.