کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیم

19:38 - 30 بانەمەڕ 2724

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە چوارچێوەی سەفەرێکی یەک ڕۆژەی ڕەئیسی بۆ پارێزگای ئازەربایجان، هێلیکۆپتەرێک کە سەرۆککۆماری ڕێژیم و چەند کەسی تر لە بەرپرسانی ڕێژیمی تێدا بوو، کەوتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو کەسانە یان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بڵاو نەکراتەوە.

هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم هیلیکۆپتەرە بەردەوامن.

بەپێی زانیارییەکان خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا لە پارێزگای ئازەربایجان، وای کردووە کە گەڕان بۆ ئەم هێلیکۆپتەرە و بەرپرسانی ڕێژیم تاکوو ئێستا بێ ئاکام مابێتەوە.

بە وتەی تەسنیم، جیا لە ڕەئیسی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕێژیم و مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجان و ئال هاشم پێشنوێژی تەورێز و نوێنەری وەلی فەقیه لە ئازەربایجان، لەم هێلیکۆپتەرەدا بوون.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە