کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمتەرخەمی و پشت‌گوێ‌خستنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن بەشی بێهداشتی ڕێژیم

15:33 - 20 خەرمانان 2721

بڵاوبوونەوەی بەرچاوی نەخۆشیی "قارچی ڕەش" لە شاری سنە و ژەهراوی بوونی خەڵکی ئاوایی "دشە" سەر بە شاری پاوە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئەو ئاواییە بۆ جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە خەڵکی ڕۆژهەڵات چەندە کەمتەرخەمە. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکانی سنە بەهۆی نەخۆشیی"قارچی ڕەش"ـەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیی کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بە هۆکاری ئەمنییەتی پێش بە دانی ئاماری ڕاست و ئاگادارکردنەوەی خەڵک دەگرن و لەلایەکی دیکەشەوە، بەهۆی تێکەڵاوبوونی زێراو لەگەڵ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئاوایی "دشە" نزیک بە ٧٠ کەس لە خەڵکی ئەم ئاواییە ژەهراوی بوونە و بۆ چارەسەر گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی شاری پاوە.