کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لە شاری نەغەدە

14:11 - 6 سەرماوەز 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی وەسیم ڕەحمانی کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوندە ئیتلاعاتییەکان لە شاری نەغەدە دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، وەسیم ڕەحمانی، خەڵکی جوانڕۆ، پاش دەسبەسەرکردنی و لێپرسینەوە لە لایەن ئیتڵاعاتی ڕێژیم لە نەغەدە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. وەسیم ڕەحمانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری نەغەدە دەسبەسەر کرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم وەسیم ڕەحمانییان بە هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران تۆمەتبار کردووە.