کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی ٥ کوڵبەری دیکە لە سنوورەکانی پاوە و ورمێ.

14:16 - 6 سەرماوەز 2721

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود و ورمێ بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی نێوخۆ، شەوی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “پوریا وەیسی” “فەریاد وەیسی” خەڵکی “سەلاسی باوەجانی” و “میلاد ئەحمەدی” و “ئێحسان خالدی” خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم برینداربوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری ورمێ بە ناوی “نیهاد محەممەدپوور" خەڵکی گوندی “ژاراژای” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزەکانی رێژیم بریندار بوو .