کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرکەوتنەوە لە دامەزراوەی پێترۆشیمی کاروون

14:19 - 6 سەرماوەز 2721

ئاگر لە دامەزراوەی پێترۆشیمی کاروون لە ماهشەهر کەوتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانە، شەوی پێنج‌شەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئاگرێک لە پێترۆشیمی کاروون لە ماهشەهر کەوتەوە کە ئەوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا دووهەمین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەو دامەزراوەیە بووە. هەر لەو پێوەندییەدا و لە ئاگرکەوتنەوەکەی دامەزراوەی توندگوویان لە ماهشەهر کرێکارێک گیانی لە دەستداوە. پێترۆشیمی توندگوویان لە ماهشەهر، پێترۆشیمی ئیلام، پێترۆشیمی دوورگەی خارک و دامەزراوەی پێترۆپالایشی کەنگان، پێشتر تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون. هەر چەند تەقینەوە و کەوتنەوەی ئاگر لە ناوەند و دامەزراوە پێترۆشیمیەکانی ئێران بە تایبەت لە ناوچەی ئابووری ماهشەهر ڕووداوێکی نوێ نییە و ساڵانە بە دەیان ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوودەدا و زۆربەی کات ئەو ڕووداوانە بە میدیای ناکرێن چونکە هۆکاری بەشێکی ئەو ئاگرکەوتنەوانە دەگڕیتەوە بۆ هێرشی سایبێری بۆ سەر ئەو ناوەندانە. لە دوایین هێرشی سایبێری بەنزینخانەکانی سەرانسەری ئێران و شیرکەتی فڕۆکەوانی ماهان، لەو هێرشە سایبێریەدا هەک کران.