کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ

00:35 - 7 سەرماوەز 2721

برای شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی "خدر بابەکە" لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ کاک "خدر بابەکە" خەڵکی ئاوایی قەڵاتان سەر بە شاری نەغەدە و دانیشتووی شنۆ بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە تەمەنی ٥٩ ساڵی کۆچی دوایی کرد. بنەماڵەی بابکە لە ناوچەکانی شنۆ و نەغەدە وەک ماڵباتێکی نیشتمانپەروەر، گەلدۆست و خۆشەویست ڕێزیان لێ دەگیرێ کە بەشێکی ئەم ڕێزلێنانە بۆ شەهید بوونی کوڕێکیان بە ناوی شەهید "ئەحمەد بابەکە" دەگەڕێتەوە. شەهید ئەحمەد بابەکە کادری ناسراو و بەوەجی حیزب ساڵی ١٣٧٣ لە شەڕی سەر سنووری "خڕداشان" شەهید و لە باسرمە تەرمی پیرۆزی نێژراوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خدر بابەکە و کەسوکاری و خەڵکی شۆڕشگێری ناوچەکانی نەغەدە و شنۆ، خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.