کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوکوشتنی دوو کچ لە ورمێ و بانە

13:17 - 7 سەرماوەز 2721

دوو کچی خەڵکی بانە و ورمێ بە هۆکاری جیاواز کۆتاییان بە ژیانیان هێنا. ڕۆژی هەینی 5ی سەرماوەز ژنێکی لاو بە ناوی لاله شەهیدی تەمەن 25 ساڵ، کچی محەممەد و خەڵکی شاری بانە، بە فیشەک لە خۆی داوە. وەک هەواڵەکان باس دەکەن ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ڕۆژی چوارشەممە 3ی سەرماوەزیش، کچێکی تەمەن 18ساڵە بەناوی "ژاڵە سەحراپەیما" کچی سەعدوڵڵا و دانیشتووی شارۆچکەی زێوەی سەر بە شاری ورمێ، خۆی سووتاندبوو. بەپێی ئامارەکانی "چاونیوز" لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە زیاتر لە ٤٠ کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە بەداخەوە هەوڵی لانی کەم ٢٢ کەس لەوان سەرکەوتوو بووە.