کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

13:53 - 7 سەرماوەز 2721

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی ئیدارەی کارەبای پارێزگای گوڵستان لەبەردەم بینای ئیدارەی کارەبای ئەو پارێزگایە، کارمەندان و کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی فەجر لەبەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی ئەو کۆمپانیایە و کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت‌تەپە لەبەردەم بینای ئیدارەی کاری شووش و فەرمانداری ئەو شارە بەڕێوە چوو. هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک کادری دەرمانی و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی ڕێژیم لەبەردەم بینای ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە لە شاری تاران، خەسارلێکەوتوانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، ماڵدزراوانی کۆمپانیای فەردادکار ئامیتس لەبەردەم بینای دادگای قودسی تاران و کۆمەڵێک لە جووتیارانی شارستانی باوی لەبەردەم ئیدارەی ئاوی ڕۆژهەڵاتی کاروون لە ئەهواز بەڕێوە چوو.