کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز ڕاگرتنی یادی مامۆستا جەلال مەلەکشا لە هەولێر

13:53 - 8 سەرماوەز 2721

یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، لە شاری هەولێر بۆ یادکردنەوەی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعێری ناوداری کورد، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد. دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکیەتیی نووسەرانی کورد (باشوور) لقی هەولێر، بـە چاودێریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بۆ یادکردنەوەی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیری ناوداری کورد، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد. لە ڕێوڕەسمەکەدا چەند کورتە وتارێک لە نێوانیاندا وتاری بنەماڵەی مەلەکشا، کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە بارەی ژیان و بەرهەمی مەلەکشا، دوو کورتە لێکۆڵینەوە لە شێعرەکانی مەلەکشا، پێشکەشکردنی سێ کتێبی تازە بە ئامادەبووان، ئەوانیش بریتین لە: ۱ـ زڕەی زنجیری وشە دیلەکان - کۆی بەرهەمە شێعرییەکانی جەلالی مەلەکشایە. ۲ـ گوێژەڵ - چیرۆک، نووسینی مەحموود دەوڵەت ئابادی ـ وەرگێڕانی جەلالی مەلەکشا. ۳ـ جەلالی مەلەکشا لە ئەدەبی کوردیدا ـ لێکۆڵینەوە ـ بە پێنووسی کۆمەلە نووسەرێک.