کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنە بەندکراوێکی کورد لە ژووری تایبەت بە تووشبووانی مادده هۆشبەرەکان ڕاگیراوە

15:15 - 8 سەرماوەز 2721

سوعدا خەدیرزادە هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار لە ژووری ٤ی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و سەرەڕایی دووگیان بوونی لە خواردنی تەندروست بێبەشە. بەوتەی سەر چاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ "سوعدا خەدیرزادە" ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر پاش ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ بەندی ژنان گوازراوەتەوە و سەرەڕای ئەوەیکە نەشتەرگەریی ڕیخۆڵەکوێرەی بۆ کرابوو و هەروەها دووگیانە، لە ماوەی ئەم دوو حەفتەدا هیچ خۆراکی پێویستی پێنەدراوە و بەرپرسانی بەندیخانە گوێیان بە داخوازییەکانی ناوبراو نەداوە. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەی بەندکراوان لە ژووری ٤ی بەندی ژنان ڕۆژانە مادەی هۆشبەر و بێتادۆنیان پێدەدرێ و ڕۆژانە لەم بەندەدا کێشەو ئاڵۆزی هەیە و ئەم شوێنە بە هیچ شێوە بۆ راگیرانی بەندکراوێکی دووگیان باش نیە.