کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێک لە مه‌هاباد

15:17 - 8 سەرماوەز 2721

كرێكارێكی ئیداره‌ی ئاو و ئاوەڕۆی شاری مه‌هاباد له‌ پاڵاوگه‌ی "ئیندرقاش" له‌ كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارێکی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری مهاباد بە ناوی "سەلاح خالیدی" بەهۆی کەوتنە ناو چاڵاوێکەوە گیانی لەدەست دا. ئه‌و كرێكاره‌ به‌هۆی ستاندارد نه‌بوونی شوێنی کارەکەی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نیا كاری كردووه‌ و كه‌سێک نه‌بووه‌ یارمه‌تی بدا پاش چه‌ند خوله‌كێک لە ناو چاڵاوەکەدا گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ته‌رمی ئه‌و كرێكاره‌ به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی یاسایی شاری مه‌هاباد كراوه.