کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

13:44 - 9 سەرماوەز 2721

کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید عێزەدین بایزیدی لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بریندار بوو. بەپێی هەواڵی ناوەندە مافی مرۆییەکانی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی سەید عێزەدین بایزیدی لەکاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسداران بریندار کرا. شایانی باسە کە سەید عیزەدین بایزیدی، خەڵکی گوندی “ترکەش” سەر بە شاری پیرانشار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.