کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی بانە

14:40 - 10 سەرماوەز 2721

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی "عەبدوڵا فەرج‌ئاغایی" بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە، لە تەمەنی ٦٧ساڵیدا لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپیی هەوڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک عەبدوڵا فەرەج‌ئاغایی، پێشمەرگەی پیشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لایەنگرێکی دڵسۆز و چالاکی حیزب، خەڵکی گوندی "بنەژاژ"ـی سەر بە شاری بانە، لە تەمەنی ٦٧ساڵیدا بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک عەبدوڵا لە ساڵەکانی سەرەتایی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، وەکوو پیشمەرگەیەکی ئازا لە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی شەهیدانی "وێردی"، بەوپەڕی شانازییەوە خزمەتی بە نەتەوەکەی کردووە و لە چەندین شەڕی ناوچەی بانە لەدژی داگیرکەرانی کوردستان بەشداری کردووە؛ ناوبراو لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات؛ بەڵام تاکاتی ماڵاوایی کردنی لە ژیان پیشمەرگەئاسا لەسەر ڕێبازی حیزبی دێموکرات بەردەوام بوو. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بەبۆنەی کۆچی‌دوایی کاک "عەبدوڵا"ـوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و هەموو خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەی بانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەیان دەزانین.