کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە مەهاباد

14:42 - 10 سەرماوەز 2721

هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەک بە ناوی " قاسم عەزیزیان" خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد کرا. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاونیشتمانییە پێشتر ڕۆژی ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرابوو و پاش ماوەیەک بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد سزای ٢٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.